09:29 - 22/12/2018
په‌یسه‌ر ناوه‌رۆكى په‌یوه‌ندییه‌كى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فواد حسێن له‌سه‌ر بودجه ئاشكراده‌كات
نێچیرڤان بارزانى په‌یوه‌ندى به فواد حوسێن، وه‌زیرى دارایى عێراقه‌وه كردووه و پێى راگه‌یاندووه، كه به‌و بڕه‌پاره‌ى له پرۆژه یاساى بودجه بۆ هه‌رێمى كوردستان دیاریكراوه، ده‌ستبه‌ردارى ئابورى سه‌ربه‌خۆ نابن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه یاساى بودجه له حكومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرایه‌وه، په‌یوه‌ندى به فواد حسێنه‌وه كردووه‌و ئاگادارى كردووه كه پابه‌ند نابن به یاساكه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئه‌وان به رێژه‌ى سه‌دا ١٢.٦٧ ى بودجه‌ى گشتى عێراق ده‌ستبه‌ردارى ئابورى سه‌ربه‌خۆ نابن، ئه‌گه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان زیاد نه‌كرێت.
له‌كاتێكدا فراكسیۆنه كوردییه‌كان داوایانكردبوو پشكى كورد بۆ سه‌دا ١٤ زیادبكرێت، به‌پێى رێژه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى كه له ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌دا ١٤ یە، به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ره‌شنووسی پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق به‌هه‌مواركراوی گه‌یشته‌وه په‌رله‌مان و پشكى كورد هه‌ر وه‌ك خۆى مایه‌وه كه سه‌دا ١٢.٦٧ی بودجەی عێراقە.