کوردستان

08:10 - 21/12/2018

یه‌كێتى به‌ فه‌رمى په‌یامێكى نیگه‌رانى خۆى گه‌یاندووه‌ته‌ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى‌

پەیسەر

یه‌كێتى به‌ فه‌رمى نیگه‌رانى خۆى گه‌یاندووه‌ته‌ پارتى، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ سێ كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى ئه‌و دوو حزبه‌، نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك، بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆنبوون خرایه‌ به‌رده‌م یه‌كێتى.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى رابردوو پارتى بژارده‌ى ئۆپۆزسیۆنبوونى خستووه‌ته‌ به‌رده‌م یه‌كێتى، باسكردنى ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكى پارتییه‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان نیگه‌رانى یه‌كێتى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

یه‌كێتى به‌ فه‌رمى نیگه‌رانى خۆى، گه‌یاندووه‌ته‌ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت له‌ سێ كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى نێوان ئه‌و دوو حزبه‌، نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆ بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى یه‌كێتى و پارتى، یه‌كێتى له‌پاش ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتوون پارتى داواكانیان جێبه‌جێناكات، ئه‌ندامێكى وه‌فده‌كه‌ى یه‌كێتى گوتوویه‌تى"ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆن" له‌ به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى راسته‌وخۆ گوتویه‌تى"ئه‌مه‌ لوتكه‌ى دیموكراسییه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌و بژارده‌تان ده‌وێت".