12:54 - 30/12/2019
بۆچوونى لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌ر كاندیدى پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى
بڕیاره دواى سەری ساڵ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆببێته‌وه، بۆ داڕشتنەوە و هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە، بەڵام تائێستا رێکنەکەوتوون کێ سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، به‌شێكیان داوایانكردووه لاهور شێخ جه‌نگى کە زۆرینەی دەنگی کۆنگرەی هێناوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات، بەڵام باڵی کۆسرەت دەڵێن دەبێت مستەفا چاوڕەش وه‌ك به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى سەرپەرشتی كۆبوونه‌وه‌كه بکات.
به‌پێى زانیارییه‌كان پۆستى سه‌رۆك یاخود سكرتێر لەلایەن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه یه‌كلاده‌كرێته‌وه، چونكه زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى نوێ كاندیدى لاهور شێخ جه‌نگى بوون و بۆ سه‌ركردایه‌تى سه‌ركه‌وتوون.
بەپێی زانیارییەکان بۆ کەمکردنەوەی نیگه‌رانییه‌كانى بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە، پشتیوانی هەرکەسێک دەکات کە بافڵ تاڵەبانی کاندیدی بکات بۆ سه‌رۆك یاخود سكرتێرى یه‌كێتى.