کوردستان

10:43 - 29/12/2019

كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو گۆڕانكارى نه‌كرد‌

پەیسەر


كۆنگره‌ى هه‌شتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان گۆڕانكاریى ئه‌وتۆى نه‌كرد، ئه‌میندار و په‌یڕه‌و و پرۆگرام، ناوه‌رۆكى پرۆژه‌ى سیاسى و ناوى حزبه‌كه‌ و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى له‌ شوێنى خۆیان مانه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، ئه‌نجامى كۆنگره‌ بادینییه‌كانى نێو یه‌كگرتووى نیگه‌ران كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى چاوێرى چونكه‌ سێ ئه‌ندامى سلێمانى تێدایه‌و ته‌نها یه‌ك ئه‌ندامى بادینانى تێدایه‌.

بادینییه‌كان پێیان وایه‌ ده‌بوو ئه‌ندامى زیاتریان هه‌بێت، چونكه‌ یه‌كگرتوو له‌ بادینان جه‌ماوه‌رى زیاترى هه‌یه‌، به‌ڵام سلێمانى سێ نوێنه‌رى هه‌یه‌، هه‌ولێر یه‌ك نوێنه‌ر، بادینانیش یه‌ك نوێنه‌ر. 

كۆنگره‌ى یه‌كگرتوو گۆڕانكارى ئه‌وتۆى نه‌كردووه‌، نه‌ له‌ په‌یڕه‌و و پرۆگرام نه‌ پرۆژه‌ى سیاسى، نه‌ ناوى حزبه‌كه‌، به‌شێكى زۆرى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ له‌ شوێنى خۆیان مانه‌وه‌، ئه‌گه‌رچى حاجى كاروان، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى، شێركۆ جه‌وده‌ت، مه‌ولو باوه‌موراد خۆیان كاندید نه‌كرده‌وه‌، ئه‌نجامى كۆنگره‌ به‌شێك له‌ كادیره‌كانى حزبه‌كانى نیگه‌ران كردووه‌و پێیان وایه‌ كۆنگره‌ هیچ گۆڕانكارییه‌كى نه‌كردووه‌.