کوردستان

10:13 - 29/12/2019

هه‌وڵه‌كان بۆ دانانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستیان پێكردووه‌‌

پەیسەر

له‌نێو هێزه‌ سیاسییه‌كانى عێراق، جموجوڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و راسپاردنى بۆ دروستكردنى كابینه‌یه‌كى نوێ ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌مریكا پشتیوانى ئه‌م سیناریۆیه‌ ده‌كات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ره‌وتى حیكمه‌ى عه‌مار حه‌كیم جموجوڵه‌كانى ده‌ستپێكردووه‌ بۆئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان به‌ راسپاردنه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى رازى بكات، حیكمه‌ ته‌نها نییه‌و چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى له‌گه‌ڵدایه‌، به‌پێى زانیارییه‌كان هاوپه‌یمانى بنیاد په‌شیمانه‌ له‌ پشتیوانیكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى,

ئه‌مریكاش پشتیوانى سیناریۆى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات. سیناریۆكه‌ به‌جۆرێكه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى جارێكى دیكه‌ له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ رابسپێردرێت بۆ دروستكردنى كابینه‌یه‌كى راگوزه‌ر تا ئاماده‌كارى بكرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌.

له‌دواى سه‌رى ساڵ، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ ده‌بن كه‌ جارێكى دیكه‌ ده‌رفه‌ت بدرێته‌وه‌ به‌ عه‌بدولمه‌هدى، بۆئه‌وه‌ش گفتوگۆكان به‌ فه‌رمى ده‌ستپێده‌كه‌ن.