کوردستان

09:48 - 29/12/2019

به‌رهه‌م ساڵح داوایه‌ك له‌ موقته‌دا سه‌در ده‌كات‌

پەیسەر


به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، په‌یوه‌ندى به‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ ده‌كات و داواى لێده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى بنیاد و خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، دوێنێ به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌، داوایكردووه‌، فراكسیۆنى سائیرون له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى بنیاد و خۆپیشانده‌ران گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر كه‌سێك رێككبه‌ون، چونكه‌ ئه‌و ئاماده‌ نییه‌ كاندیدێك رابسپێرێت كه‌ خۆپیشانده‌ران ره‌تى بكه‌نه‌وه‌.  

به‌رهه‌م ساڵح گوتویه‌تى، عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر، یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆپیشانده‌ران لایان په‌سه‌نده‌. 

سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر كاندیدێك شه‌قام ره‌تى بكاته‌وه‌، ئه‌و ئاماده‌ نییه‌ راى بسپێرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، هیواى خواستووه‌ به‌ زوویى ره‌وتى سه‌در له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و هاوپه‌یمانى بنیات، كاندیدێك دیارى بكه‌ن.