07:40 - 21/12/2018
یه‌كێتى بۆ زیندوكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان پڕۆژه‌یه‌كى ئاراسته‌ى گۆڕان كردووه
یه‌كێتى پرۆژه‌یه‌كى بۆ كارى هاوبه‌ش، ئاراسته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه‌و به‌پێى پرۆژه‌كه رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان زیندووده‌كرێته‌وه یاخود هه‌موار ده‌كرێته‌وه، هاوكات ئه‌و حزبه ده‌یه‌وێت پێش كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى له‌گه‌ڵ پارتى، له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆببێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، یه‌كێتى پرۆژه‌یه‌كى بۆ كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئاڕاسته‌ى گۆڕان كردووه، له‌خاڵێكى پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه، رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان زیندوو بكرێته‌وه یاخود هه‌موار بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا گۆڕان وه‌ڵامى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى یه‌كێتى نه‌داوه‌ته‌وه.
رێككه‌وتنامه‌ى ده‌باشان به ئاماده‌بوونى، نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال له‌نێوان گۆڕان واژۆكرا، به‌پێى به‌شێكى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بوو ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌ش و فراكسیۆنى هاوبه‌شیان هه‌بێت و كاربكه‌ن بۆ چه‌سپاندنى سیسته‌مى په‌رله‌مانى و شه‌فافیه‌تى داهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنییه‌وه رێككه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن جڤاتى نیشتیمانى گۆڕانه‌وه هه‌ڵپه‌سێردرا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، یه‌كێتى هه‌وڵه‌كانى چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆببێته‌وه، ، بافڵ تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندى به چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه كردووه‌و داواى كۆبوونه‌وه‌ى لێكردوون، پێش ئه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتى كۆببێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كى په‌یسه‌ر، هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌یه، پێش ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارتى كۆببێته‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات، له‌لایه‌كى دیكه‌وه بڕیاره جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌یدا تاووتوێى ئه‌و داواكارییه‌ى یه‌كێتى بكات بۆ كۆبوونه‌وه.