کوردستان

11:00 - 28/12/2019

به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌كات‌

پەیسەر


به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، په‌یوه‌ندى به‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت، نامه‌كه‌ى ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ ناكرێت وه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌.

دواى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندبوو،  نامه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار ده‌خاته‌ به‌رنامه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌، به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌ به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، به‌رهه‌م ساڵح له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندووه‌، نامه‌كه‌ى ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ نییه‌ و ناكرێت وه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵكو ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمارى عێراق رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو نامه‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردوو ره‌تیكرده‌وه‌، كاندیدى كوتله‌ى بینا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت رابسپێرێت،  ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌.