10:10 - 23/12/2019
په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا، به ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌ڵێ"هانتان دەدەم دەنگ بەو کەسانە بدەن کە پارێزگاریی لە ڕێبازەکەی مام جەلال دەکەن"، ئه‌و قسه‌یه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بافڵ تاڵه‌بانی مه‌به‌ستی له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بوو، پشتگیری له‌و كاندیدانه بكه‌ن كه له باڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه نزیكن، به‌ڵام ئه‌و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگره و به‌شێك له كاندیده‌كان ده‌ڵێن، ده‌بوو په‌یامه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوایه، چونكه پێیان وایه هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره خۆیان به‌وه ده‌زانن كه پارێزگاری له رێبازی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا بافڵ داوا ده‌كات ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی كه بەوانەی ناهێڵن یەکێتی سەری خۆی دابنەوێنێ، ئەوانەی خوێنیان سەوزە، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و قسانه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی زیاد كردووه.
چه‌ند كاندیدێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه ئاماده‌نه‌بوون ناوی خۆیان بۆ په‌یسه‌ر ئاشكرا بكه‌ن، ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی چواره‌م به‌شداریكردبێت خوێنی سه‌وزه و خۆی به یه‌كێتی ئه‌زانێت، ئه‌و په‌یامه‌ش جیاكاری تێدایه و نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه بوایه.
په‌یامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ، دوا رۆژی کۆنگرەی یەکێتیە و پرۆسەی دەنگدان بۆ ۱۱۸ ئەندامی سەرکردایەتی دەکرێت.
ده‌نگدانه‌كه‌ش به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنییه و دەنگدان ئەلیکترۆنیە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکات و ۸ نوێنەری دادگاش چاودێری پرۆسەکە دەکەن.