کوردستان

07:29 - 22/12/2019

حه‌لبوسى بۆ دوو مه‌به‌ست سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد‌

پەیسەر


محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ دوو مه‌به‌ست سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر یاساى بوودجه‌ دڵنیایى وه‌ربگرێت، بۆ پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنیش داوایه‌كى له‌ نێچیرڤان بارزانى كردووه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانى و مه‌سعود بارزانى كۆبوویه‌وه‌. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس حه‌لبوسى ویستوویه‌تى دڵنیابێت له‌وه‌ى هه‌رێم پابه‌ندى یاساى بوودجه‌ ده‌بێت، چونكه‌ بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بوودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان حه‌لبوسى گوتویه‌تى، مادده‌كانى ١٥ و ١٦ی پرۆژه‌ یاساى هه‌ڵبژاردن له‌ زیانى كورد نییه‌، له‌كاتێكدا فراكسیۆنه‌ كودرییه‌كان تێبینییان له‌سه‌رى هه‌یه‌ و پێى رازى نین. حه‌لبوى پێى وابووه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى كورد باش ناشكێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا.

هه‌روه‌ها ویستوویه‌تى بۆچوونى كورد وه‌ربگرێت، له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌گەرچى پێشتر مه‌سعود بارزانى گوتبووى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر كاندیدێك رێككه‌وتن كوردیش ده‌نگى پێده‌دات، به‌ مه‌رجێك پابه‌ند بێت به‌ر ێككه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا و جێبه‌جێكردنى ده‌ستووره‌وه‌.