کوردستان

10:34 - 22/12/2019

فواد مەعسوم لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سكرتێری یه‌كێتی ده‌كشێته‌وه‌‌

پەیسەر

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبوویه‌وه‌، فواد مه‌عسوم و به‌رهه‌م ساڵح دیارترین دوو ناون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فواد مه‌عسوم له‌ خۆ كاندیدن كردن كشاوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌، فواد مه‌عسوم له‌ به‌رامبه‌ر خۆ كاندیدكردنیدا داوای گره‌نتی سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوونی كردووه‌، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی  گره‌نتی ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌ كاندیدبوونی كشایه‌وه‌.

له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا، ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری یه‌كێتی له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌، كێبركێ دروست بووه‌ و فواد مه‌سعوم چاوی له‌ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یه‌.

بەپێی زانیاریەکانی پەیسەر بەرهەم ساڵح داوایکردووە پۆستی سکرتێری لەلایەن ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێت کە ژمارەیان ۱۲۱ کەس دەبێت وهەوڵێکی نەیارەکانیشی هەیە بۆ ئەوەی بەدەنگدانی راستەوخۆی ئەندامانی کۆنگرەبێت.

له‌ ئێستادا چانسی به‌رهه‌م ساڵح زیاتره‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ و هیچ ناوێك نییه‌ كه‌ بچێته‌ كێبركێی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌وه‌، ده‌نگدانیش ئه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌  كه‌ ئایا به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێـته‌ سكرتێر.