کوردستان

03:22 - 21/12/2019

ده‌ركردنى فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر پشێوى ده‌خاته‌ كۆنگره‌‌

پەیسەر


ده‌ركردنى فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، له‌ كۆنگره‌ى چوارى حزبه‌كه‌، پشێوى له‌نێو هۆڵى كۆنگره‌ درووستده‌كات و چه‌ند ئه‌ندامێكى كۆنگره‌ داواى روونكردنه‌وه‌یان كردووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، دواى ئه‌وه‌ى فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر به‌رامبه‌ر لێدوانێكى كه‌ پێش كۆنگره‌ گوتبووى یه‌كێتى نابێته‌وه‌ به‌ یه‌كێتییه‌كه‌ى جاران له‌هۆڵى كۆنگره‌ ده‌ركرا، پشێوى له‌هۆڵى كۆنگره‌ درووست بووه‌.

به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى كۆنگره‌ داواى روونكردنه‌وه‌یان كردووه‌و گوتویانه‌، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر له‌به‌رچى ده‌ركرا. له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌، كۆنگره‌ى ئاشته‌واییه‌و ده‌بێت زویربووه‌كان ئاشت بكرێته‌وه‌.

ئه‌و ناڕازییانه‌ ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان گرتووه‌، كه‌ ناكرێت له‌ به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك ئه‌ندامێكى كۆنگره‌ ده‌ربكرێت. ئه‌و قسانه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك پشێوى خستووه‌ته‌ نێو هۆڵى كۆنگره‌.