کوردستان

11:15 - 20/12/2019

ناوی ئەو بەرپرسە باڵایانەی یەكێتی خۆیان كاندید نەكردووە بۆ كۆنگرە‌

پەیسەر

چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی خۆیان بواردووە لە خۆ كاندیدكردن بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، تا ئێستاش مەلا بەختیار بەپرسی دەستەی كارگێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، فۆڕمی خۆ كاندیدكردنی پڕ نەكردوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیسەر، هەریەك لە فریاد رەواندوزی و عەدنان موفتی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیاندا، خۆیان كاندید ناكەنەوە.

سەبارەت بە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیش، بە پێی زانیارییەكان تا ئێستا فۆڕمی خۆ كاندیدبوونی پڕ نەكردوەتەوە.

پێشتر مەلا بەختیار بۆ چارەسەری كێشەكانی یەكێتی پڕۆژەیەكی خستبووە روو، پڕۆژەكەی لە رێگەی میدیاكانەوە بڵاوكردەوە. بەڵام بۆ كۆنگرەی چوارەمی پڕۆژەكەی مەلا بەختیار قبوڵ نەكرا و لەجێی ئەو پڕۆژەكەی ئەنجومەنی ناوەندی ئەو حیزبە پەسەند كرا.

بۆیە مەلا بەختیار لە هەنگاوەكانی كۆنگرە و رێگە چارەسەرەكان نیگەرانە و تا ئێستا روون نیە خۆی كاندید دەكات یاخود نا.