کوردستان

10:49 - 20/12/2019

زانیاری لەبارەی خۆ كاندیدكردنی بافڵا و لاهور و قوباد تاڵەبانی و چەند بەرپرسێكی دیكەی یەكێتی‌

پەیسەر

بڕیارە سبەینێ‌ شەممە، لە شاری سلێمانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، پەیسەریش زانیاری لەبارەی خۆ كاندیدكردنی چەند بەرپرسێكی باڵای ئەو حیزبە ئاشكرا دەكات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، هەریەك لە قوباد تاڵەبانی كوڕی دووەمی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان جەلال تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەسەر مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خۆیان كاندید كردووە.

هەروەها هەریەكە لە ئاڵا تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی كوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی لەسەر مەڵبەندی كەركوك خۆیان كاندید كردووە. لاهور شێخ جەنگیش لەسەر مەڵبەندی كۆیە خۆی هەڵبژاردووە.

كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بڕیاربوو لە 7ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و رێككەنەكەوتنی باڵەكان لەناو خۆیی یەكێتیدا، بۆ 21ی ئەم مانگە دواخرا.