07:20 - 19/12/2019
داواكارى گشتى سكاڵا دژى رێباز حه‌ملان ده‌جوڵێنێت
له‌سه‌ر داواى عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، داواكارى گشتى سكاڵا له‌سه‌ر رێباز حه‌ملان وه‌زیرى پێشووى دارایى و ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرك ده‌جوڵێنێت، له‌سه‌ر رێگه‌دان به هاتنه ناوه‌وه‌ى ٣٠٠ هه‌زار كارتۆن هێلكه، كه هاورده‌كردنى قه‌ده‌غه بووه.
عه‌لى حه‌مه ساڵح چه‌ند رۆژى رابردوو دۆسیه‌كه‌ى ئاشكراكردوو رایگه‌یاند، لە ڕۆژی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ(١٠ی٧)، بەڕێوەبەری گشتی گومرک بە ڕەزامەندی وەزیری پێشوی دارایی بە ناوی ترانزێتەوە بۆ سوریا رێگاپێدان دەکات بۆ ٣٠٠ھەزار کارتۆن ھێلکە. لەکاتێکدا بەپێی نوسراوی حکومەتی ھەرێم و عێراق، ھێنانی ھێلکە بەھۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزاوە ڕاگیراوە."ئەم ھێلکە ھیچی نەڕۆشتوەتە سوریا‌و ئەوەی ھاتبوو لە ناوخۆی کوردستاندا ساغکراوەتەوە".
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، ئه‌مڕۆ داواكارى گشتى سكاڵاى له‌سه‌ر رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ساماڵ عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرك جوڵاندووه، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه.
به‌پێى به‌ڵگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارى كۆمپانیاكه ده‌ربڕیوه. له‌و نوسراوه‌شى كه رۆژى ١٠ی٧ی٢٠١٩ بۆ مه‌رزى باشماخى ره‌وانه‌كردووه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه ره‌زامه‌ندى وه‌زیرى دارایى وه‌رگیراوه، بۆ هاورده‌كردنى ئه‌و هێلكه‌یه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت، پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەو دەستخستنی بەڵگەی پێویست، ئەم ھێلکە ھیچی نەڕۆشتوەتە سوریا‌و ئەوەی ھاتبوو لە ناوخۆی کوردستاندا ساغکراوەتەوە. ده‌شڵێت، ھێنانی ھێلکە بەھۆی نەخۆشی ئەنفلەوەنزاوە ڕاگیراوە. خۆ ئه‌گه‌ر بچێته سوریاش بۆ رۆژئاواى كوردستان ده‌چێت، یاخود بۆ شوێنه‌كانى دیكه‌ش بچێت خۆ ئه‌وانه‌ش مرۆڤن.