10:10 - 17/12/2019
عه‌دنان عوسمان: گله‌یی و نیگه‌رانییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نینه پارتی
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه لە پیرمام، هەردو وەفدی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ئه‌ندانی وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به په‌یسه‌ری راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان، له‌سه‌ر پیاچوونه‌وه به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و چۆنێتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوانمانه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێكی دیكه‌ی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان، قسه‌كردنه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و گه‌یاندنی گله‌یی و نیگه‌رانیه‌كانمانه به‌و حیزبه.
به‌پێێ لێدوانه‌كه‌ی عه‌دنان عوسمان بۆ په‌یسه‌ر، دۆخی سیاسی عێراق و به‌شداری كورد له به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئامانجێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌فدی گۆڕان و پارتییه.