کوردستان

02:09 - 16/12/2019

یه‌كێتى میوان بانگهێشتى كۆنگره‌كه‌ى ناكات‌

پەیسەر


بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو كۆنگره‌ى یه‌كێتى نیشتیمانیى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هیچ میوانێكى ناوخۆیى و بیانى بۆ كۆنگره‌ى یه‌كێتى بانگهێشت ناكرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، كۆنگره‌ى یه‌كێتى له‌ هۆڵى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سه‌ر رێگاى تاسڵوجه‌-سلێمانى، به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ میوانێكیش بانگهێشت ناكرێت.

پێچه‌وانه‌ى كۆنگره‌كانى رابردووى، یه‌كێتى بۆ ئه‌م كۆنگره‌ میوان بانگهێشت ناكات. ئاماده‌كارییه‌كانیش خه‌ریكه‌ به‌ كۆتا ده‌گه‌ن، ئه‌گه‌رچى تائێستا باسوخواسى دواخستنى كۆنگره‌ نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌.

هه‌فته‌ى رابردوو كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌نده‌كانى یه‌كێتى كۆتاییهات و نوێنه‌رى مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌ كۆنگره‌ دیاریكران. باڵه‌كانى حزبه‌كه‌ له‌ گفتوگۆدان بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن، تائێستا رێككه‌وتن نه‌كراوه‌و دیارنییه‌ كێ ده‌چێته‌ سه‌ر كورسى یه‌كه‌مى یه‌كێتى.