کوردستان

01:37 - 16/12/2019

هه‌ڵوێستى پارتى له‌سەر مانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌كه‌ى‌

پەیسەر


یه‌كێتى بۆ مانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق داواى پشتگیرى له‌ پارتى كردووه‌، مه‌سعود بارزانى رایگه‌یاندووه‌، له‌به‌غدا شه‌ڕى مانه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك ناكه‌ن، به‌ڵكو داواى مافه‌كانى خه‌ڵى كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، مه‌سعود بارزانى له‌وه‌ڵامى یه‌كێتى رایگه‌یانووه‌:"له‌به‌غدا شه‌ڕى مانه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك ناكه‌ین، به‌ڵكو داواى مافى گه‌لى كورد ده‌كه‌ین". ئه‌م قسه‌یه‌ى بارزانى دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ یه‌كێتى داواى پشتیوانى پارتى كردووه‌ بۆ مانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، كه‌ له‌ئێستادا موقته‌دا سه‌درو چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌  داواى لابردنى ده‌كه‌ن له‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.

به‌پێى زانیارییه‌كان، بارزانى گوتویه‌تى:"ئێمه‌ وه‌ك كورد داواى رێككه‌وتن و مافى گه‌لى كورد ده‌كه‌ین، نه‌ك شه‌ڕى مانه‌وه‌ى تاكه‌ كه‌سه‌كان بكه‌ین، فراكسیۆنى پارتیش ده‌نگ به‌هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌ده‌ن، به‌و مه‌رجه‌ى رێككه‌وتنى به‌غداو هه‌رێم جێبه‌جێبكات و كاندیدى لایه‌نه‌ شیعییه‌كان بێت".

به‌رهه‌م ساڵح٣ی ئۆكتۆبه‌رى ٢٠١٨ به‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق هه‌ڵبژێردرا، بێ رێككه‌وتنى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان، پارتى دژى دانانى بوو.