03:35 - 15/12/2019
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و فراكسیۆنه‌كانى به‌غدا كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌فه‌رمى بانگهێشتى بە لایه‌نه‌كان و فراكسیۆنه كوردییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گه‌یاندووه، كه سبه‌ینێ پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ن، له‌پێناو دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كى كوردستانیى له‌به‌غدا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵێكى دیكه ده‌دات بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانیى كوردستانیى له‌به‌غدا، بۆئه‌وه‌ش سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بانگهێشتى فراكسیۆنه‌كانى كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆئه‌وه‌ى گوێ له تێبینى و داواكارى فراكسیۆنه‌كان بگرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ په‌یسه‌ر پشتڕاستیكرده‌وه، كه سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردییه‌كان و حزبه‌كانیان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كراون و سبه‌ینێ كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتر فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، ئاینده، نه‌وه‌ى نوێ، ره‌تیان كرده‌وه بچنه نێو هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتى و گروپێكى ١٥ ئه‌ندامییان به‌ناوى (گروپى ١٥) دروستكرد، كه دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پێشووى هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌ریشى تێدایه.