10:44 - 15/12/2019
رێبوار ته‌ها بۆچى ده‌ستى له ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كێشایەوه؟
به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك كه ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، رێبوار ته‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان، به‌هۆى كێشه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كه‌ى و به‌رهه‌م ساڵح، به بڕیارى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه. رێبوار ته‌ها خۆى ره‌تیده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێى بڕیارى حزبه‌كه‌یه‌تى بۆ په‌سه‌ندكردن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى.
به‌پێى زانیارییاكانى په‌یسه‌ر پرێس، رێبوار ته‌ها و سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆنى یه‌كێتى كێشه‌یان له‌نێوان هه‌بووه، چه‌ند ئه‌ندامێكى فراكسیۆنه‌كه ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێ گرتووه كه پشتیوانى هه‌وڵى ئه‌و كوتله‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت به‌رهه‌م ساڵح له‌پۆستى سه‌رۆك كۆمار لابه‌رن. هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماریش نێوانى خراپ بووه. چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌نێوان په‌رله‌مانتاره‌كه‌و فراكسیۆنه‌كه‌و سه‌رۆك كۆمار هه‌بووه.
دواتر فراكسیۆنى یه‌كێتى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى دروستكردووه، تا په‌رله‌مانتار رێبوار ته‌ها بچێته به‌رده‌م لیژنه‌كه‌و روونكردنه‌وه‌ى خۆى بدات سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاڕاسته‌ى كراون، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تیكردووه‌ته‌وه بچێته به‌رده‌م لیژنه‌كه‌و وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى فراكسیۆنه‌كه بداته‌وه. دواى ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كه بافڵ تاڵه‌بانى ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، تاڵه‌بانى ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى رێبوار ته‌ها ده‌دات.
به‌ڵام رێبوار ته‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه پێشكه‌شى فراكسیۆن و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات، به‌ڵكو پێشكه‌شى مه‌ڵبه‌ندى دووى كه‌ركوكى ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌بێت حزب بڕیارى لێبدات. ئێستا چاوه‌ڕێیه كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڕیارى كۆتایى بدات.
په‌یسه‌ر په‌یوه‌ندى به ڕێبوار ته‌هاوه كرد، كاتێك پرسیارى ئه‌وه‌ى لێكرا له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى چ قسه‌یه‌كى هه‌یه؟ گوتى،"ببوره هیچ قسه‌یه‌كم نییه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".په‌یسه‌ر پرسیارى له په‌رله‌مانتاره‌كه كرد، ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه هیچ په‌یوه‌ندى به نیگه‌رانییه‌كانییه‌وه هه‌یه له فراكسیۆنه‌كه‌ى گوتى،"ئه‌به‌ده‌ن، بۆ نیگه‌رانم به‌عه‌كسه‌وه، ناچاوه‌كه‌م، ئه‌م قسانه له كوێوه دروستى ده‌كه‌ن ئێوه، ئه‌م پرسیاره‌تان له‌كوێوه هێناوه خه‌ونتان بینیوه".
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه‌ى روونیكرده‌وه، ئه‌م بابه‌ته نوێ نییه‌و وه‌ك له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى نوسیویه‌تى، ئه‌م بابه‌ته هى شه‌ش مانگ پێشتر بووه‌و هى ئێستا نییه، كاتى خۆى كه ویستوومانه كاكه‌ییه‌كان یه‌كێكیان بچێته په‌رله‌مان من ئاماده‌یى خۆم پیشانداوه، به حزبم گوتووه ئه‌گه‌ر ئێوه رازین من ئیستیقاله ده‌كه‌م، وه تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته لاى حزب ماوه‌ته‌وه، حزبم سه‌رپشك كردووه كه ئایا من ئیستیقاله بده‌م یاخود نا، له‌به‌رئه‌وه‌ى كوردێكى كاكه‌یى بچێته په‌رله‌مان، غه‌یرى ئه‌وه هیچ بابه‌تێكى دیكه نییه".
له‌وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى به سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆن داوه یاخود په‌رله‌مان، گوتى،:"نا داومه به حزب، حزب منى ناردووه، هه‌ركه‌سێك سه‌ر به حزبه ئێمه قه‌واره‌ى سیاسین سكرتێرى ئه‌و حزبه ده‌بێت واژۆى له‌سه‌ر بكات و به نوسراوى فه‌رمى بینێرت بۆ په‌رله‌مان، ئاوا ئیستیقاله ده‌كرێت، من كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ نیم خۆم بڕۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئیستیقاله بكه‌م".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه كێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه په‌سه‌ند ده‌كات، گوتى:"ئێستا له شوێنى جه‌نابى مام جه‌لال، كاك كۆسره‌ته، ده‌بێت جه‌نابى كاك كۆسره‌ت واژۆى له‌سه‌ر بكات، تا ئه‌م ده‌قه‌یه ره‌زامه‌ندى نه‌دراوه. نوسراوه‌كه‌ى من دراوه به مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوك به‌رزكراوه‌ته‌وه یاخود نا، نازانم". له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا پێویست ناكات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه به فراكسیۆنه‌كه‌ت بده‌یت؟ ده‌ڵێت:"نا، فراكسیۆن به‌شێكه له حزب، حزب له‌سه‌رووى هه‌موویه‌وه‌یه‌تى".
له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌ر حزب ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه ره‌تبكاته‌وه، ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه یاخود هه‌ر بڕیارى خۆى داوه كه ده‌بێت كاكه‌ییه‌ك جێگه‌ى بگرێته‌وه؟ گوتى:" زۆر وازح قسه‌م كرد، حزبم سه‌رپشك كردووه، حزب وتى به‌ڵێ منیش ده‌ڵێم فه‌رموو نوسراوم بۆ بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سیاسى ئێمه حزبمان هه‌یه، من سه‌ربه‌خۆ نیم، ئه‌وه‌ى كه جه‌نابت باسى ده‌كه‌یت، بۆ په‌رله‌مانتارێكه كه سه‌ربه‌خۆبێت راسته‌وخۆ پێشكه‌شى په‌رله‌مانى ده‌كات. ته‌ئه‌كید ده‌کەمه‌وه جارى یه‌كه‌م حزب، وه ده‌نگده‌رانیش ئه‌وه‌ى ده‌نگى به من داوه، ئه‌گه‌ر بزانم ناڕه‌زایى ده‌نگده‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه راده‌گرم، وه‌كو راگه‌یه‌ندكاره‌كانى كه‌ركوك باسى ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر دروستبووه. ئه‌گه‌ر وابێت من ته‌حه‌داى ئه‌و خه‌ڵكه ناكه‌م، ره‌ئى خه‌ڵك ئه‌وه‌بێت من بمێنمه‌وه ده‌مێنمه‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى فراكسیۆنه‌كه‌ى ئایا پێیان باش بووه كه ئیستیقاله بكات گوتى"هیچ قسه‌م له‌گه‌ڵیان نه‌كردووه، به‌ڵام دڵنیام پێیان خۆش نییه، ده‌توانى له سه‌رۆكى فراكسیۆن بپرسێت". په‌یسه‌ر چه‌ندین جار په‌یوه‌ندى به جوان ئیحسان سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتی-یه‌وه كرد، وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.