05:03 - 11/12/2019
پرۆژه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ هاوپه‌یمانى لایه‌نه‌كان به بنبه‌ست گه‌یشت
پرۆژه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانى كوردستانیى به بنبه‌ست گه‌یشت، لایه‌نه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌به‌غدا، گروپێكى ١٥ ئه‌ندامییان دروستكردووه‌و ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى بچنه هاوپه‌یمانییه‌وه.
دوێنێ له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نانه به‌ڕێوه‌چوو كه‌له‌به‌غدا فراكسیۆنیان هه‌یه. سه‌رۆكى هه‌رێم خۆى له ئه‌ڵمانیایه‌و مسته‌فاى سه‌ید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كرد. به‌پێى زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى وه‌ڵامى لایه‌نه‌كان كراوه بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. پێشتر سه‌رۆكى هه‌رێم چه‌ند جارێك قسه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردبوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه‌و بۆچوونیان وه‌رگیراوه بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه، به‌شداربن له هاوپه‌یمانییه‌ك كه یه‌كێتى و پارتى تێدابێت، فراكسیۆنى ئاینده‌ش پێشوه‌خت بیرۆكه‌كه‌ى ره‌تكردبووه‌وه.
به‌هۆى ڤیتۆى ئه‌و لایه‌نانه‌وه، بیرۆكه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانیى كوردستانیى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.