05:14 - 10/12/2019
حكومه‌ت بۆ وه‌رگرتنەوەى قه‌رزه‌كانى له كۆمپانیاكان رێكارى نوێ ده‌گرێته‌به‌ر
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى حكومه‌ت كه لاى كۆمپانیاكانن، بڕیارێكى نوێى ده‌ركردووه‌و لیژنه‌ى پێكهێنانه‌وه‌و داوایكردووه رێكار له دژیان بگیرێته به‌ر.
كۆمپانیا قه‌رزاره‌كان، بریتین له كۆمپانیاكانى، كار، قه‌یوان،نالیا، نۆكان، قه‌یوان، نه‌ورۆز، گاردن، كۆڕه‌ك، به‌ڕێز. به تێكڕا ٧٤٠ ملیار دینارى حكومه‌ت قه‌رزارن و قه‌رزه‌كان له ساڵانى ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٤ له حكومه‌ت كراون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس مه‌سرور بارزانى لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه و به لیژنه‌كه‌ى گوتووه، رێكار له دژى كۆمپانیاكان بگرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر تا ساڵى نوێ قه‌رزه‌كانیان نه‌دایه‌وه، له‌نێو رێكاره‌كانیش باس له‌وه‌كراوه، ده‌ست به‌سه‌ر موڵكه ره‌هنكراوه‌كانیان بگیرێت.
تائێستا حكومه‌ت چه‌ند جارێك كاتى دیاریكردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه، هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵكوماڵە ره‌هنكراوه‌كانى كردووه، به‌ڵام تائێستا كۆمپانیاكان پابه‌ندى دانەوەی قەرزەکان نه‌بوون.