کوردستان

04:50 - 10/12/2019

ماڵى تاڵه‌بانى به‌ كۆنگره‌ى ته‌وافوقى رازیبوون‌

پەیسەر

ماڵى تاڵه‌بانى به‌ كۆنگره‌ى ته‌وافوقى رازیبوون، لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى له‌ لیستێكدا ئاماده‌بكرێن و ده‌نگیان پێبدرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، ماڵى تاڵه‌بانى مه‌بده‌ئییه‌ن ره‌زامه‌ندییان نواندووه‌ كه‌ ته‌وافوق بكه‌ن له‌گه‌ڵ باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌جۆرێك كه‌پێشوه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى رێبكه‌ون و پێكه‌وه‌ لیستێك له‌و كه‌سانه‌ ئاماده‌بكه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ سه‌ركردایه‌تى ده‌ربچن.

له‌هه‌ڵبژاردنى كۆمیته‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌، ماڵى تاڵه‌بانى براوه‌ى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان بوون، جارێ روون نییه‌ كه‌ ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ چى ده‌بێت و ئه‌و لیسته‌ى كه‌ بڕیاره‌ ئاماده‌ بكرێت هه‌ر باڵێك چه‌ند ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت.

ئه‌وه‌ى تائێستا مه‌بده‌ئییه‌ن هه‌ردوولا له‌سه‌رى كۆكن، ته‌وافوقه‌ بۆ ئاماده‌كردنى لیسته‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌چۆن له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ كێ ده‌ربچێنن، دیارنییه‌ چۆن ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌كاتێكدا ماڵى تاڵه‌بانى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێش كۆنگره‌ن.