04:35 - 10/12/2019
ناوه‌رۆكى دانوستانه نهێنییه‌كانى هه‌سه‌ده‌و ئه‌نه‌كه‌سه
به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مریكا، دانوستان به‌نهێنى له‌نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و ئه‌نه‌كه‌سه‌و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چن. مه‌زڵوم كۆبانێ نه‌رمى نواندووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى رۆژ بۆ رۆژئاوا به‌ڵام مه‌رجى ئه‌وه‌یان هه‌یه تێكه‌ڵ به‌هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ببن و سه‌ربه‌خۆ نه‌مێنن، مه‌رجى دووه‌میش ئه‌وه‌یه ده‌ست له كاروبارى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رى وه‌رنه‌ده‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆى چڕ‌وپڕ له‌نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و هه‌سه‌ده ئه‌نجامدراون، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن. هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، نایانه‌وێت دوو سوپا له رۆژئاوا هه‌بێت، ده‌توانن پێشمه‌رگه‌ى رۆژ بگه‌ڕێننه‌وه رۆژئاوا‌و تێكه‌ڵ به هه‌سه‌ده ببن.
هه‌سه‌ده هه‌روه‌ها گوتویه‌تى، نابێت ده‌ستوه‌ردان له كارووبارى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى بكرێت، به‌ڵام ده‌توانن ئازادانه هه‌موو حزبه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، به‌شدارى له هه‌ڵبژارن و چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى رۆژئاواى كوردستان بكه‌ن.
هێزه‌كانى رۆژئاوا ژماره‌یان هه‌شت هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه، له ساڵى ٢٠١٤ ه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه مووچه‌یان بۆ دابینده‌كرێت، مه‌زڵوم كۆبانێ چه‌ند جارێك له دیدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نه‌كه‌سه‌ش نه‌رمى نواندووه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه. دانوستانه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن، پارتیش چاودێرى ده‌كات.