کوردستان

04:15 - 10/12/2019

مه‌سرور بارزانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌نه‌وتییه‌كانى ژێرده‌ستى یه‌كێتى ده‌كات‌

پەیسەر


مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، داواى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سنوورى هێزى یه‌كێتى، بازرگانى به‌ نه‌وته‌وه‌ ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ش داواى له‌ تیمه‌كه‌ى كردووه‌ هه‌موو داتاكانى سه‌باره‌ت به‌ بازرگانى نه‌وتى ئه‌و كۆمپانیانه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، مه‌سرور بارزانى داوایكردووه‌ زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كۆبكرێته‌وه‌، كه‌ به‌ئاشكراو به‌ نهێنى نه‌وت به‌ قاچاغ ده‌فرۆشن به‌ ئێران و وڵاتانى تر. به‌پێى زانییارییه‌كان به‌شێك له‌و نه‌وته‌ ده‌گاته‌ وڵاتانى توركیا، ئێران، ئه‌فغانستان و پاكستان.

سه‌رۆكى حكومه‌ت داواى داتاى وردى ده‌رهێنان و فرۆشتنى ئه‌و نه‌وته‌ ده‌كات، به‌شێك له‌و نه‌وته‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى نزیك له‌ یه‌كێتی-یه‌وه‌ له‌ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كڕدرێت و بازرگانییه‌كى هاوبه‌شه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك، موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیاله‌.