کوردستان

10:24 - 08/12/2019

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر یاساى چاكسازى كۆده‌بێته‌وه‌‌

پەیسەر


به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، بڕیاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى خۆى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى چاكسازى بكات و بڕیارى ره‌وانه‌كردنى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بدات.

دوێنێ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ١٠٠ رۆژى یه‌كه‌مى كابینه‌كه‌ى داو "ده‌ستكه‌وته‌كان"ى خسته‌ڕوو، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكى له‌سه‌ر قسه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند،"ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە".

گۆڕان له‌ دره‌نگكه‌وتنى پرۆژه‌ى چاكسازى نیگه‌رانه‌و له‌وه‌ش نیگه‌رانه‌ كه‌ پرۆژه‌كه‌ گشتگیر نییه‌و ته‌نها  تایبه‌ته‌ به‌ مووچه‌. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس بڕیاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیار له‌باره‌ى ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌ یاساى چاكسازى بدات بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌وه‌ش دواى نیگه‌رانییه‌كانى گۆڕان.

هه‌فته‌ى رابردوو، جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ پانێلێكدا ره‌خنه‌ى له‌ دواكه‌وتنى پرۆژه‌ى چاكسازى گرت و گوتیشى، کە پڕۆژە یاساکە بەو جۆرە نییە کە لەسەری ڕێککەوتوون.