08:54 - 08/12/2019
حكومه‌تى عێراق داواى فایلى ١٠ساڵی نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات
حكومه‌تى عێراق، ده‌یه‌وێت وردبینى له دۆسیه‌ی ١٠ساڵی نەوتى هه‌رێمى كوردستان بكات، بۆئه‌وه‌ش داواى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، له‌سه‌ر داواى كۆمپانیاى سۆمۆ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به بوارى وزه دروستبكرێت و وردبینى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، حكومه‌تى عێراق داواى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، لیژنه‌یه‌ك وردبینى له دۆسیه‌كانى نه‌وت، گرێبه‌سته‌كان، فرۆشتنى نه‌وت، داهات و خه‌رجى، داهاتى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكات، له‌نێوان ساڵه‌كانى ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٩.
تائێستا هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و داواكارییه‌ى حكومه‌تى عێراقى نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، ئه‌م داواكارییه‌ى حكومه‌تى عێراق یه‌كێك بووه له مه‌رجه‌كانى بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو، به‌ڵام تائێستا بوودجه‌كه ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌كراوه. به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت له ساڵى نوێوه هه‌رێمى كوردستان مانگانە ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكات.