05:52 - 02/12/2019
مەرجی ماڵی تاڵەبانی و داوای كۆسرەت رەسوڵ لەسەر دواخستنی كۆنگرە
ئەگەرچی وابڕیاربوو لە 7ی ئەم مانگە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانەدانی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان، كۆنگرەكە دوادەخرێت.
بەپێی زانیارییەكانی بەردەستی پەیسەرپرێس، كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجام نادرێت، ماڵی تاڵەبانی رازین بە دواخستنی كۆنگرەكە، بەومەرجەی لە تا كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.
هەرچی سەبارەت بە خواستی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەدەن، كە ناوبراو داوای ئەوە دەكات كۆنگرە بۆ مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو دوابكەوێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە دوایین كۆبوونەوەیدا نەیتوانی بگاتە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا ماڵى تاڵهبانى تهوافوقیان لەسەر كۆنگرە رەتكردەوە، زۆرینهى مهكتهبى سیاسیش پشتیوانى داواكارییهكهى كۆسرهت رهسوڵ بوون بۆ دواخستنى كۆنگره.
ماڵى تاڵهبانى كه له كۆنفرانسى كۆمیتهكان نزیكهى سهدا ٦٠ی كاندیدهكانیان سهركهوتوون، لهكۆى ئهو ٤٠٠ ئهندامهى ههڵبژێردران، هەر بۆیە لهكۆبوونهوهكهى مەكتەبی سیاسیدا رێگرییان كردووه له تهوافوقى پێشوهخت.