12:30 - 30/11/2019
ململانێكانى كۆنگره‌ى یه‌كێتى ئاڵۆزتر ده‌بێت
له‌دواى نامه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بۆ خۆكاندیدكردنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى كه بۆ مه‌كته‌بى سیاسى ناردووه، ململانێكانى نێوخۆى حزبه‌كه قوڵتر ده‌بنه‌وه، باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ زیاتر پێداگرن له‌دواخستنى كۆنگره، لاهور شێخ جه‌نگیش ده‌بێته تاكه كاندیدى ماڵى تاڵه‌بانى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، لاهور شێخ جه‌نگى به ئاگادارى و راوێژ له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى بڕیارى خۆكاندیدكردنى داوه، بۆ پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتى، وه‌ك تاكه كاندیدى ماڵى تاڵه‌بانى بۆئه‌و پۆسته بڕیارى خۆ كاندیدكردنى داوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان له‌دواى ئه‌وه‌وه، باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ زیاتر پێداگرن له دواخستنى كۆنگره و نایانه‌وێت بێ رێككه‌وتنى پێشوه‌خت كۆنگره بكرێت، به‌ڵام ماڵى تاڵه‌بانى كه سه‌دا ٦٠ى ده‌نگى كۆنفرانسى كۆمیته‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، تائێستا دواخستنى كۆنگره ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ئاماده‌نین بچنه ژێربارى دواخستنى كۆنگره‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى، پێكه‌وه سه‌رپه‌رشتى كۆنفرانسى كۆمیته‌كانیان كردووه‌و هه‌ماهه‌نگییان هه‌بووه، له‌ئێستاشدا بۆ خۆكاندیدكردنى لاهور شێخ جه‌نگى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیان هه‌یه. جارێ روون نییه ئه‌م خۆ كاندیدكردنه وه‌ك كارت به‌كارده‌هێندرێت بۆئه‌وه‌ى كۆنگره دوانه‌خرێت و بەرەی دژی کۆنگرە، له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى ئاماده‌ى كۆنگره بێت، یاخود بڕیارێكى جددیه‌و ماڵى تاڵه‌بانى تا دوایین سات پشتیوانى ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنى كورسى سه‌رۆكى یه‌كێتى.
بڕیاره شه‌ممه‌ى داهاتوو كۆنگره‌ى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تائێستا زیاتر له ٥٠٠ ئه‌ندامى کۆنگرە هه‌ڵنه‌بژێردراون، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى له‌گه‌ڵ دواخستنى كۆنگره‌ن.