12:06 - 30/11/2019
نێچیرڤان بارزانى یاسای به‌خاوه‌نكردنی زه‌وییه زێده‌ڕۆكان ره‌تده‌كاته‌وه
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، (یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه) واژۆ ناكات و ده‌یگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان. یاساكه جارێكى دیكه له په‌رله‌مان پێداچوونه‌وه‌ى پێدا ده‌كرێت.
یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ركراوه، ٣٠-١٠ له‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكرا، پێشوه‌خت بۆچوونى حكومه‌ت له‌سه‌ر یاساكه وه‌رگیرابوو، بۆ دیاریكردنی نرخى تاپۆكردنه‌كه‌ش له‌نێو ١٦ پێشنیاری جیاواز کە له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئامادەکرابوون لەسەر نرخەکان، پێشنیاره‌كه‌ى حكومه‌ت به ٦٧ده‌نگ په‌سه‌ندكرا كه له‌نێو نرخه پێشنیاركراوه‌كان كه‌مترینیان بوو. نرخى هه‌ر مه‌ترێك له پارێزگا له‌نێوان ١٥ بۆ ٣٠هەزار دینار، لە قەزاکان لە ١٠ بۆ ١٥ هه‌زار دینار، له ناحیه‌كانیش ٥٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠ دینار دیاریكرابوو.
لوقمان حه‌مه‌د حاجى سه‌رۆكى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار، بۆ په‌یسه‌ر پرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌و یاسایه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان واژۆى نه‌كردووه.
روونیكرده‌وه، دوو تێبینى له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه و ئاگادار نییه تێبینییه‌كان چییه، به‌ڵام یاساكه له‌ماوه‌ى یاساییدا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان و جارێكى دیكه پێداچوونه‌وه‌ى پێداده‌كرێت. سه‌رۆكى هه‌رێم واژۆى ناكات.
به‌پێى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى مادده‌ى ١٠ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، سه‌رۆكى هه‌رێم بۆى هه‌یه له‌ماوه‌ى ١٠ رۆژدا یاساكه په‌سه‌ند بكات، یاخود تانه‌ى لێبدات و بێگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مانى كوردستان. ئه‌گه‌رچى ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونى یاساكه‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام سه‌رۆكى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار ده‌ڵێت، هێشتا ماوه‌ى یاسایى ماوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یاساكه، چونكه كاته‌که له‌و رێككه‌وته‌وه هه‌ژمارده‌كرێت كه په‌رله‌مان یاساكه بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌نێرێت.