11:13 - 30/11/2019
له‌سه‌ر داواى به‌غدا، سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم دواخرا
سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، كه بڕیاربوو سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت و رێككه‌وتنى نێوانیان واژۆبكرێت، له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراق بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، حكومه‌تى عێراق داواى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، سه‌ردانى شانده‌كه‌ى دوابخات، به‌هۆیه‌وه سه‌ردانه‌كه دواده‌كه‌وێت و سبه‌ینێ ئه‌نجامنادرێت. بەوەش مەترسی لەسەر ناوەرۆکی رێککەوتنەکە دروستبووە.ترس هەیە دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا، بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، حكومه‌تى هەرێمى كوردستان داوایکردووە، سەردانەکە بکرێت و رێککەوتن واژبکرێت، بۆئەوەی بوودجە تێپەرێندرێت و کابینەی داهاتوو پێوەی پابەندبێت. به‌ڵام به‌غدا به‌هۆى بارودۆخى عێراق و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ئاماده‌یى تێدا نه‌بووه، بۆ واژۆكردنى رێككه‌وتنه‌كه.
هه‌رێم و به‌غدا چوارشه‌ممه هه‌فته‌ى رابردوو رێككه‌وتن، بڕیاربوو یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ بكه‌ن، به‌ڵام دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند، به‌هۆیه‌وه واژۆكردنى رێككه‌وتنه‌كه بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.