11:15 - 29/11/2019
ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نه‌گه‌یشته ئه‌نجام سه‌باره‌ت به كۆنگره، ماڵى تاڵه‌بانى ته‌وافوق و دواخستنى كۆنگره‌شیان ره‌تكرده‌وه، زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیش پشتیوانى داواكارییه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ بوون بۆ دواخستنى كۆنگره.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى کە له‌ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌چوو، به ئامانجى دواخستنى كۆنگره بووه، بۆئه‌وه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كى پێشوه‌خت له‌لایه‌ن باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه ئاماده‌كراوه، كه تێیدا ئاماژه به دواخستنى كۆنگره كراوه‌و دڵنیایى دراوه به كادیرانى یه‌كێتى له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كۆنگره بكرێت، بڕیاربووه به‌یاننامه‌كه بخرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و بۆ راى گشتى رابگه‌یه‌ندرێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان جگه له ماڵى تاڵه‌بانى، زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پشتیوانى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌كه‌بوون، چونكه زۆربه‌یان چاره‌نوسیان دیارنییه، ئه‌و كاندیدانه‌شى له كۆنفرانسى كۆمیته‌كان هه‌وڵى ده‌رچوونیان داون سه‌رنه‌كه‌توون بۆ كۆنگره. بۆیه پشتیوانى داواكارییه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵن.
ماڵى تاڵه‌بانى كه له كۆنفرانسى كۆمیته‌كان نزیكه‌ى سه‌دا ٦٠ی كاندیده‌كانیان سه‌ركه‌وتوون، له‌كۆى ئه‌و ٤٠٠ ئه‌ندامه‌ى هه‌ڵبژێردران، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ رێگرییان كردووه له‌و هه‌وڵه‌و ته‌وافوقى پێشوه‌خت و دواخستنى كۆنگره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى له‌گه‌ڵ دواخستنى كۆنگره‌بوون بۆ ساڵى داهاتوو، ماڵى تاڵه‌بانى تائێستا نه‌چوونه‌ته ژێر فشاره‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى كه بۆ دواخستنى كۆنگره هه‌یه.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى، له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژى یه‌كێتى بۆ میدیاى حزبه‌كه‌ى گوتى:"دوای گوێگرتن لەڕاپۆرتی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە، بڕیاری پێویست بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان درا". بێئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ى زیاتر بدات.