11:09 - 19/12/2018
كۆسره‌ت ره‌سوڵ و وه‌فده‌كه‌ی پارتی كۆده‌بنه‌وه
دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، وەفدەكەی پارتی لەشاری سلێمانی سەردانی ماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری وەفدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، رۆژی چوارشەممە و دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەی پارتی و گۆڕان، وەفدەكەی پارتی سەردانی ماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكەن و لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆدەبنەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه كه دوێنێ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش كۆبوونه‌وه‌كه نه‌رێنی بووه و پێ ناچێت دڵی هه‌ردوو لا به‌ڕێوه‌چووبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌وه‌ی بۆ په‌یسه‌رپرێس ئاشكرا كرد، كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی پارتی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ دوو قۆڵی ده‌بێت و هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بانگهێشت نه‌كراوه.