12:27 - 28/11/2019
په‌یسه‌ر ئامانج و ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته توركیا و بڕیار وایه چاوی به ئه‌ردۆغان بكه‌وێت، په‌یسه‌ریش ئامانجی سه‌ردانه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست په‌یسه‌ر، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رونكردنه‌وه و گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ توركیا، سه‌باره‌ت به دوایین رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجامدابوو، كه تیایدا دوایین زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تاوتوتێكردبوو.
له‌باره‌ی هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م كاته‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به په‌یسه‌ری راگه‌یاند: هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له‌باره‌ی پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
گوتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم و توركیا رێككه‌وتنی 50 ساڵیان له‌باره‌ی نه‌وت و وزه‌وه هه‌یه، پێویسته هه‌رێم به‌رچاوروونی بدا به توركیا له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نوێی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی گوت: پێش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه به فه‌رمی كه بڕیار وایه له هه‌فته‌ی داهاتوو واژوو بكرێت، هه‌رێم ده‌یه‌وێت ره‌زامه‌ندی توركیاش له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هه‌بێت تا نه‌بێته هیچ گرفتێك له داهاتوودا.