11:04 - 19/12/2018
هۆشیار عه‌بدوڵا: پێناچێت پێكهاته‌كانی عێراق له‌سه‌ر هه‌مواری بودجه بگه‌نه رێكه‌وتن
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایده‌كات، لەرەشنوسی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراقدا 250 هەزار بەرمیل وەك بری هەناردەی هەرێم جێگیركرایەوە.
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپەیسەرپرێسی راگەیاند"تا ئێستا رەشنوسی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەكراوەتەوە، بەڵام بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی دەردەكەوێت كە هەمواری پرۆژەكە شتێكی ئەو تۆی تێدا نیە تەنها ئەوەندە نەبێت كەباس لە هه‌مواری هەندێ مادە دەکات و كه هه‌ندێكیان تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان."
گوتیشی: جارێ دیار نیە ناوەرۆکی هه‌مواره‌كه چیە، بەڵام مادەی 10 تایبەتە بە شایستەکانی هەرێم بە پێشمەرگەشەوە .
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوەش دەكات، جارێكی تریش ناردنی بودجەی هەرێم، بەستراوەتەوە بەهەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، كه ئه‌ویش ده‌بێت لەریگەی كۆمپانیای سۆمۆوه بێت.
هۆشیار عه‌بدوڵا باس له‌وه‌شده‌كات كه پێناچێت نەكورد، نە شیعە و نەسوننە بەو هەموارەی ئێستای پرۆژەیاسای بودجە رازی ببن.