کوردستان

11:37 - 26/11/2019

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ گشتاندن بۆ چه‌ند بڕیارێك ده‌كات‌

پەیسەر

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێی نوسراوێكه‌وه‌، گشتیان بۆ چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی كاری حیزبایه‌تی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سزادانی سیاسی و كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی حیزبی ده‌رده‌كات.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ ژماره‌ (18112)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ره‌، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه،‌ گشتاندنی بۆ چه‌ند بڕیارێك ده‌ركردووه‌ و تیایدا داوا ده‌كات" قه‌ده‌غه‌كردنی كاری حیزبی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م بكرێت".

هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌" قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره‌ سزادانێكی سیاسی له‌ نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان" له‌ كۆتایی نوسراوه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ هیچ یه‌كه‌یه‌كی حیزبی بۆی نییه‌ له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چالاك بكرێت.

له‌ كۆتایی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی گشتاندووه‌ كه‌ نابێت ئابونه‌ی حیزبی له‌ هێزه‌كان وه‌ربگیرێت.