کوردستان

04:31 - 25/11/2019

مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات‌

پەیسەر

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌مزوانه‌ سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات، بڕیاره‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌ت گوزارى بكات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو مه‌سرور بارزانى به‌ یاوه‌رى قوباد تاڵه‌بانى و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كان سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزاریى.

مه‌سرور بارزانى له‌دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه‌، سه‌ردانى سلێمانى نه‌كردووه‌و ‌ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌ردانى. به‌پێ زانیارییه‌كان له‌سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ به‌نهێنى چاوى به‌ لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى بكه‌وێت و پێكه‌وه‌ نیگه‌رانییه‌كانى یه‌كێتى له‌پارتى باسبكرێن.

مه‌هدى مه‌حمود سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ په‌یسه‌ر گوتى، كاتى سه‌ردانه‌كه‌ نازانن، به‌ڵام له‌كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت باسیان له‌سه‌ردانه‌كه‌ كردووه‌.