کوردستان

07:41 - 24/11/2019

مایك پێنس په‌یامێكى تایبه‌تى به‌ نێچیرڤان بارزانى گه‌یاندووه‌‌

پەیسەر


مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، له‌سه‌ردانه‌ كوتوپڕه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر نیگه‌رانى واشنتن-ى سه‌باره‌ت به‌ رۆڵى ئێران له‌عێراق به‌هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه‌، چاره‌نوسى فیدراڵیه‌تى هه‌رێمیشى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت باسكردووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ له‌ هه‌ولێر، مایك پێنس نیگەرانی وڵاتەكەی لە دەستوەردانی ئێران لەخۆپیشاندانەكانی بەغداد بە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی گەیاندووە، چارەنوسی كورد و مانەوە یان هەڵوەشاندنەوەی كابینەی ئێستای حكومەتی عێراق و بەردەوامی یان كۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەكانی لەگەڵ تاوتوێكردوون.

لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، ئەوان پشتیوانی دەستوەردانی ئێران لەعێراق ناكەن, داواكاریەكانی هەرێمی كوردستانیشى داوەتە جێگری سەرۆكی ئەمریكا، كە خۆی لە مانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە هەمواری دەستوور، چارەسەری ناوچە جێناكۆكەكان، پرسی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوور دەبینێتەوە.

دوێنێ مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد، ماوه‌یه‌كى كه‌م مایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و مسته‌فاى سه‌ید قادرى جێگرى و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى كۆبووه‌وه‌.