12:11 - 23/11/2019
شاندى هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن سه‌رپشك كراوه
شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتنه به‌غداو له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كان شانده‌كه سه‌رپشك كراون له راده‌ستكردنى نه‌وت به به‌غدا. ئه‌گه‌ر به‌غدا سه‌باره‌ت به بوودجه‌و مووچه‌ى هه‌رێم ره‌زامه‌ند بوو.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كوردستان، شانده‌كه‌ى ده‌ستکراوه كردووه له‌وه‌ى راده‌ستكردنى ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به به‌غدا رابگه‌یه‌نن.
زانیارى هه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م شانده ئه‌نجامى هه‌بێت و بگه‌ن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وا دوو شاندى دیكه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه تایبه‌ت به نه‌وت و پێشمه‌رگه و مادده‌ى ١٤٠ سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن. ئه‌م شانده‌ى ئه‌مڕۆ له به‌غدایه ته‌نها له‌سه‌ر بوودجه گفتوگۆ ده‌كات.
دوو ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و رێككه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌یه كه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌كرێت، به‌پێى زانیارییه‌كان رێككه‌وتنه‌كه نزیكه، به‌ڵام مه‌ترسى لادانى عادل عه‌بدولمه‌هدى له پۆسته‌كه‌ى و هه‌روه‌ها رازى نه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به جێكردنه‌وه‌ى ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه له یاساى بوودجه‌دا مه‌ترسین بۆسه‌ر رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، په‌رله‌مانتاران ئاگادارى ورده‌كارى سه‌ردانى شانده‌كه‌نین، ئاماژه‌ى به نزیكبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوولا كرد، به‌ڵام گوتى، زانیارى نییه به‌كوێ ده‌گه‌ن دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ.