05:51 - 22/11/2019
مه‌لا به‌ختیار له ره‌وتى گفتوگۆى باڵه‌كان بۆ كۆنگره نیگه‌رانه
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان، به‌پێى دوایین نزیكبوونه‌وه‌و لێكتێگه‌یشتنى باڵه‌كانى حزبه‌كه، رۆڵێكى ئه‌وتۆى بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، بۆیه‌ش نیگه‌رانه‌و دیارنییه ئاخۆ پرۆژه‌كه‌ى بۆ كۆنگره ده‌خرێته به‌رنامه‌ى كۆنگره‌وه یاخود نا. بۆیه‌ش له‌دوایین نوسینى ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت:"یەكێـتی بە پارە رشتن و پیلان داڕشتن لەكۆنگرەدا هەڵناسێتەوە".
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، مه‌لا به‌ختیار له‌دوایین نزیكبوونه‌وه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌كان نیگه‌رانه، چونكه گفتوگۆكان زۆرتر له نێوان باڵى به‌رهه‌م ساڵح و ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵه. ئه‌وه‌ى وه‌ك سیناریۆى هاوبه‌ش باس ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌و باڵانه‌دا كه لێكتێگه‌یشتنى له‌سه‌ر كرابێت یاخود نزیک بێت لە رێککەوتن، مه‌لا به‌ختیار پێى رازى نییه.
به‌پێى دوایین سیناریۆ كه ئه‌و باڵانه‌ى یه‌كێتى قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه‌و نزیك بوون له رێككه‌وتن به‌جۆرێكه، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ مام جه‌لال جارێكى دیكه پۆستى سكرتێر نه‌مێنێت و ده‌سته‌یه‌كى پێنج كه‌سى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌به‌رێت، كه بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و شاڵاوى كوڕى و به‌رهه‌م ساڵح-ى تێدا ئه‌ندام بن. پێشنیارى ماڵى تاڵه‌بانى به‌وجۆریه كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى ده‌سته‌كه بێت، به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه. باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌یانه‌وێت جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى ببێته سه‌رۆكى قه‌واره‌ى یه‌كێتى.
پرۆژه‌كه به‌وجۆره بووه، كه ده‌سته‌كه به‌كۆمەڵ یه‌كێتى به‌ڕێوه‌به‌رێت و كه‌س بڕیارى یه‌ك لایه‌نه‌ى نه‌بێت. مه‌لا به‌ختیار له‌مه نیگه‌رانه و دیاریش نییه چاره‌نوسى پرۆژه‌كه‌ى چى لێدێت، كه پێشتر به ئاگادارى ماڵى تاڵه‌بانى رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێى ده‌كرد له كۆنگره ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و به‌شدارى خۆى له كۆنگره به‌ستبووه‌وه به‌و پرۆژه‌یه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار له نوسینێكیدا كه بۆ رۆژى شه‌هیدى یه‌كێتى نوسیویه‌تى ده‌ڵێت:"یەكێـتی بە پارە رشتن و پیلان داڕشتن لەكۆنگرەدا هەڵناسێتەوە. بەڵكو، بە ویژدان، بەرنامەی نوێ، رەخنە لەخۆگرتن و تێگەیشتن لە ئەركەكانی سەردەمی جیهانگیری، یەكێتی دەخرێتەوە سەر رێچكەی ئومێدی ناوخۆیی و متمانەی جەماوەری، چاوی ئومێد بڕاوەتە كۆنگرە.. ئومێدەوارین، لەیادی شەهیدی یەكێتیدا، یەكێتیەكان نائومێدنەكرێن. لەسەر كێل بە كێلی ئەم شەهیدانە، فرمێسك دەڕێژم".