کوردستان

05:39 - 18/11/2019

داوای پۆستی جێگری سكرتێر بۆ لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كرێت‌

پەیسەر

لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى و سه‌رۆكى ئاژانسى پاراستن و زانیارى/ زانیارى، پێشنیاریكردووه‌ ژماره‌ى جێگره‌كانى سكرتێر زیادبكرێن. داواى پۆستى یەکێک لە جێگرەکانی سكرتێر دەکات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، لاهور شێخ جه‌نگى داوایكردووه‌ پۆستى یه‌كێك له‌ جێگره‌كانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى پێبدرێت، پێشنیاریكردووه‌ ژماره‌ى جێگره‌كانى سكرتێر بۆ سێ یاخود پێنج جێگر زیادبكرێن و هه‌ر جێگرێك تایبه‌ت بێت به‌ بوارێكى دیاریكراو.

ئه‌و پۆسته‌ى بۆخۆى پێشنیاریكردووه‌، پۆستى جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى-یه‌ بۆ كاروبارى هێزه‌كانى یه‌كێتى. به‌پێى زانیارییه‌كان باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌و داواكارییه‌ رازى نین، گوتویانه‌ ده‌بێت قه‌واره‌ى یه‌كێتى و ناوه‌ندى بڕیارى یه‌كێتى هه‌بێت و كۆسره‌ت ره‌سوڵیش سه‌رۆكایه‌تى ناوه‌ندى قه‌واره‌كه‌ بكات. دیارنییه‌ ماڵى تاڵه‌بانى هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ چى ده‌بێت.

سیناریۆى به‌هێز بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى، به‌وجۆره‌یه‌ سكرتێر ده‌سه‌ڵاته‌كانى كه‌مبكرێته‌وه‌و دوو جێگرى هه‌بێت. تائێستا باڵه‌كانى یه‌كێتى رێككه‌وتنیان نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى كۆنگره‌.