08:59 - 17/11/2019
توركیا بۆ رێككه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر مه‌رجى هه‌یه
توركیا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا مه‌رجى هه‌یه، نایه‌وێت ده‌ستكراوه‌یى سوپاكه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان كۆتایى پێبێت، بۆئه‌وه‌ش مه‌رجێكى خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌پێتى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، توركیا رازى نییه پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاسه‌وانى سنورى عێراق، بۆ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و راده‌ستكردنى ده‌روازه سنورییه‌كان به به‌غدا، به‌شێك بێت له‌رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق.
کۆتایی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دواى ئه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوویه‌وه، په‌یسه‌ر ناوه‌رۆكى پێشنیارێكى بارزانى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوكرده‌وه، به‌پێى پرۆژه‌كه‌ى بارزانى بۆ سنوردانان بۆ پێكدادانه‌كانى توركیا‌و په‌كه‌كه له‌نێو خاكى هه‌رێم، هێزێكى هاوبه‌شى پاسه‌وانى سنورى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى سنوره‌كانى هه‌رێم دروستده‌كرێت. توركیا هه‌ر ئه‌وكات له‌رێگه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه، هه‌رێمى كوردستانى له نیگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه ئاگادار كردبووه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، ئه‌نقه‌ره رازى نییه له‌رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، ئه‌و بڕگه‌یه بوونى هه‌بێت و نایه‌وێت پاسه‌وانى سنورى عێراق ئه‌ركى پاراستنى سنوره‌كانى هه‌رێم له ئه‌ستۆ بگرن، ناشیه‌وێت ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بخرێنه ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى ناوه‌ند و ده‌یه‌وێت لاى هه‌رێمى كوردستان بمێننه‌وه.
توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین بنكه‌و باره‌گاى سه‌ربازیى هه‌یه و چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكى دژى په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه، توركیا ئاگادارى ئه‌و هه‌وڵانه‌یه بۆ پێكهێنانى هێزێكى هاوبه‌شى پاسه‌وانى سنوورى عێراق و پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ پاراستنى سنووره‌كان، زانیاریشی هه‌یه راده‌ستكردنى ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به پاسه‌وانى سنورى عێراق، به‌شێك بێت له رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا. بۆیه نیگه‌رانه‌و ده‌زانێت ده‌ستكراوه‌یى جارانى له‌نێو خاكى هه‌رێم له ده‌ستده‌دات ئه‌گه‌ر سنور‌و ده‌روازه‌كان بدرێنه ده‌ست حكومه‌تى ناوه‌ند. چونكه به‌غدا هه‌مان مامه‌ڵه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ توركیا ناكات.