07:42 - 17/11/2019
بۆ به‌رده‌وامى مووچه به‌غدا كاتێكى دیكه بۆ هه‌رێم دیاریده‌كات
حكومه‌تى عێراق كاتێكى دیكه وه‌ك مۆڵه‌ت، بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دیاریده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌و سه‌رى ساڵ ره‌وانه‌كردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستى كه‌وتوون، له سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا، په‌یامى حكومه‌تى عێراق به سه‌رۆكى هه‌رێم گه‌یه‌ندراوه كه تا سه‌رى ساڵ و په‌سه‌ندكردنى بوودجه، كات له‌به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستانه بۆئه‌وه‌ى نه‌وت راده‌ست بكات، ئه‌گه‌ر نا پشكى هه‌رێمى كوردستان له بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، به‌غدا تائێستا ره‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕیوه كه ساڵى داهاتوو ره‌وانه‌كردنى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان بێ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكو رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌م دوو مانگه‌ى كۆتایى ساڵ مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت پشكى هه‌رێمى كوردستان له بوودجه‌دا جێى ناكرێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى نه‌رمى نواندووه بۆ راده‌ستكردنى نه‌وت بە به‌غدا. حكومه‌تى هه‌رێم مه‌رجى نوێى ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تى فیدراڵیى خه‌رجى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وتى هه‌رێمى راده‌ستكرا، تائێستا به‌غدا وه‌ڵامى ئه‌مه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان دروستبووه، له‌ئێستادا یاساى بوودجه له وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر دوو شت وه‌ستاوه، یه‌كه‌میان جێكردنه‌وه‌ى داواكارى خۆپیشانده‌ران و دووه‌میان رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.