07:04 - 17/11/2019
عه‌بدولمه‌هدى: ئه‌گه‌ر مافى كوردتان ده‌وێ به یه‌كڕیزى وه‌رنه به‌غدا
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، داواى له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم كردووه، كورد به یه‌كڕیزى و به‌یه‌ك گوتاره‌وه بچێته به‌غدا بۆداواكردنى مافه‌كانى، گوتویه‌تى وه‌ك دۆستێكى كورد، نیگه‌رانه له په‌رته‌وازه‌یى نێوماڵى كورد و هه‌رلایه‌نێكى كوردیى به‌جیا قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌كه‌ن.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، عه‌بدولمه‌هدى له‌كۆبوونه‌وه‌كه به نێچیرڤان بارزانى گوتووه:"ئه‌گه‌ر مافى كوردتان ده‌وێت، به یه‌كڕیزى وه‌رنه به‌غدا".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتویه‌تى، لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا قسه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و بیروبۆچوونیشیان سه‌باره‌ت به هه‌موارى ده‌ستوورو حكومه‌ت و چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا لێك جیاوازه، نیگه‌رانى له په‌رته‌وازه‌یى ناوماڵى كورد راگه‌یاندووه‌و به نێچیرڤان بارزانى گوتووه:"وه‌كو دۆستێكى هه‌رێمى كوردستان نیگه‌رانم له‌وه‌ى كه یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر هه‌موارى ده‌ستوورو چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكۆكن، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا شاند ده‌نێرێت و بۆچوونه‌كانیشیان لێك نزیك نین".
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواشى له نێچیرڤان بارزانى كردووه، له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌یه‌ك له‌هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان دروست بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داواكارییه‌كان و پرسى مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت.
لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق ده‌یانه‌وێت له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق-دا چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم بچوك بكه‌نه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، بۆمانه‌وه‌ى كیانى فیدراڵى هه‌رێم مه‌رجى ئه‌وه‌یان داناوه كه‌ده‌بێت دۆسیه‌ى ئابورى سه‌ربه‌خۆ كۆتایى پێبهێندرێت و حكومه‌تى ناوه‌ند سه‌رپه‌رشتى فایلى نه‌وت بكات.