04:22 - 14/11/2019
هه‌ڵوێستى حكومه‌ت سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم
له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاندووه، به‌رنامه‌یان نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كان و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون، كه تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئه‌نجومه‌نه‌كان له رۆڵى خۆیان به‌رده‌وام بن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاندووه، ئه‌وان پشتیوانى لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌رده‌وام بن، هاوكات داواى هاوكارى له ئه‌نجومه‌نه‌كان كردووه بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازیى و گوتویه‌تى، پشتیوانى پرۆژه‌ى چاكسازى بكه‌ن.
راشیگه‌یاندووه، پێش كۆتاییهاتنى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌موارده‌كرێته‌وه، به ئاڕاسته‌ى زیاتر ده‌سه‌ڵات پێدان به ئه‌نجومه‌نه‌كان و زیادكردنى رۆڵى چاودێرى، ئه‌نجومه‌نه‌كانیش ده‌بێت تێبینى خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مواره، سه‌رۆكى حكومه‌ت جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له لامه‌ركه‌زییه‌ت پاشگه‌زنه‌بوونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕببنه‌وه.
مه‌هدى مه‌حمود سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به په‌یسه‌رى راگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه"جه‌ختمان كرده‌وه ئه‌نجومه‌كان فلته‌رێكى باشن بۆ چاودێرى، ده‌توانن له پرۆسه‌ى چاكسازیدا رۆڵى زۆر بگێڕێن، وه‌ڵامى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئیجابى بوو، بۆ پێدانى رۆڵى زیاتر به ئه‌نجومه‌نه‌كان، سوپاسى كردین".