05:42 - 12/11/2019
گوتەبێژی یەپەگە بۆ پەیسەر: داعش دهیهوێت حهسهكه و رهقهش بكاته ئامانج
دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، دوو تەقینەوە ناوەندی شاری قامیشلۆیان هەژاند و لە ئاکامدا شەش کەس کوژران و ٤٥ کەسی تر برینداربوون، نوری مەحمود گوتەبێژی یەکێنەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەیسەرپرێس ڕایگەیاند: تەقینەوەکانی دوێنێ لە قامیشلۆ، لەلایەن داحشەوە ئەنجامدراون.
گوتەبێژی یەپەگە ئاماژەی بەوەشدا داعش نە تەنیا قامیشلۆ، بەڵکو دەیەوێ حەسەکە و رەقەش بکاتە ئامانج.
گوتەبێژی یەپەگە وتیشی: "هیزەکانمان هەوڵی پاراستنی خاک و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدەن. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بوونەتە هۆی ئەوەی شەڕی دژی داعش بێتە پلانی دووەمی شەرڤانان. کاتێ تورکیا هێرش دەکاتە سەرمان، داعشیش ئەمە بە دەرفەت دەزانێ و تەقینەوە ئەنجام دەدات. وادیارە ئەم هێرشانەی هەردوولا بەشێوەیەکی هاوتەریب لە یەک کاتدا ئەنجامدەدرێن".