06:27 - 09/11/2019
جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان کارەکانی حکومەتی هەرێم هەڵدەسەنگێنێ
ئەمرۆ جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێك کۆبوویەوەو تێیدا وتوێژ كرا لەسەر کۆنفرانسی نیشتمانیی بزووتنەوەكە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و دیاریکردنی رێکخەری ژوورەكان.
برزۆ مەجید، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە پەیسەر
پرێسی ڕاگەیاند: لە یەکەم کۆبوونەوەی دوای هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن
و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی دوا مانگە سەرەتاییەکانی
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بوو.
برزو مەجید وتیشی :" لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندنی
سەرەتایی کرا بۆ کارەکانی حکومەت لەو ماوەیەداو دەرگای هەڵسەنگاندن بە کراوەیی
هێڵرایەوە، بۆ قسەکردن لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت. هەروەها بڕیاردرا ئەو تەوەرە بە کراوەیی بهێڵرێتەوە تا کۆتاییەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی
نێوان لایەنە سیاسییەکان".
باسیشی لەوەكرد: لە کۆبوونەوەکەدا فراکسیۆنی گۆڕان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتێکی لەبارەی باردودۆخی عێراق بە گشتی و بەغدا
بەتایبەتی خستەڕوو، بزووتنەوەی گۆڕان هەمیشە پشتیوانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بۆ
داواکارییەکانیان دەکات، لە هەمانکاندا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە دەسەڵاتەکان
چاکسازیی بکەن و داوای خۆپیشاندەران جێبەجێ بکەن.
برزۆ مەجید ئەوەیخستەڕو کە؛ بزوتنەوەی گۆڕان وەک
مەبدەئی نیشتمانیی خۆی، یەکڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی بە گرنگ زانیوە
بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە و هەر دۆخێکی دیکە، لەوە گرنگرتر یەکڕیزیی و
مامەڵەکردنی لەگەڵ بەغدا، بەندە بە شەراکەتی راستەقینە و یەکڕیزیی لە ناوخۆی
هەرێمی کوردستان.
دەربارەی دۆخی ناوخۆی
گۆران برزۆ وتی: بۆ هەندێک کاروباری ناوخۆیی بڕیاری پێویست
وەرگیرا، لەوانەی سێ رێکخەری ژوور دانرا، ژوروی پەرلەمان و حکومەت کرا بە دو ژوور،
کۆبوونەوەکانی جڤات دریژەی دەبێ و هەفتەی ئایندە لەسەر پرسە ناوخۆییەکان بڕیاری
دیکە دەدات، کاوە عەبدوڵڵا وەک رێکخەری ژووری حکومەت، د.محەمەد شوانی وەک رێکخەری
ژووری ناوچە دابڕاوەکان و دلێر عەبدولخالق بۆ ژووری رۆژنامەوانیی دیاریکران.
وتیشی :"سەبارەت بە کاروباری
ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و پێکهێنانی لیژنە باڵاکان
و لیژنەکانی دیکە بۆ کۆنفرانسەکە و دواتر هەڵبژاردنی ناوخۆیی، بڕیاردرا لە بەشی
دوەمی کۆبوونەوەکانی جڤای نیشتمانیی، لە هەفتەکانی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتری
لەبارەوە بکرێت و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.