کوردستان

06:53 - 04/11/2019

دواین زانیاری لەسەر بارودۆخی تەندروستی مەزڵوم كۆبانی‌

پەیسەر

دوای ئەوەی چەند میدیایەك بڵاویانكردەوە فەرماندەی باڵای هێزەكانی سوریای دیموكرات مەزڵوم كۆبانێ، لە هێرشێكی سوپای توركیادا بریندار بووە، سەرچاوەیەكی باڵا لە هەسەدە بە پەیسەری ڕاگەیاند: بارودۆخی تەندروستی مەزڵوم كۆبانێ زۆر باشە و توشی هیچ برینداربونێك نەبووە.


ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی مەزڵوم كۆبانێ زۆر باشە ، بەهیچ شێوەیەك بریندار نەبووە و وتیشی  ئێستا  سەرقاڵی بەڕێوە بردنی كارەكانیەتی.



 سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند: هەموو ئەو هەواڵانە دورن لە راستییەوە كە باس لەوەدەكەن كە مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی باڵای هێزەكانی سوریای دیموكرات بریندار كرابێت.