08:58 - 18/12/2018
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌یتوانی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه به په‌یسه‌رپرێس گه‌یشتوه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌توانراوه كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه هه‌ریه‌ك له بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواس فایه‌قن، یه‌كلا بكرێته‌وه ئه‌وه‌ش به هۆی ململانێی باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و دوو كاندیده كرا، بەڵام مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەیتوانی یەكێك لەو دوو كاندیدە یەكلایی بكاتەوە ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی سێ شەممە وەفدی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات و داوای ناوی كاندیدی یەكێتی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان.
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: ماڵی تاڵەبانی و باڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەنهێنی لەسەر پۆستەكان رێككەوتوون، بەڵام لەكۆبونەوەی رۆژی دووشەممەی مەكتەبی سیاسی‌دا هەوڵیانداوە ناوەرۆكی رێككەوتنەكە بەنهێنی بهێڵنەوە.
پێشتر پەیسەرپرێس رونیكردەوە ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ بەوە تۆمەتباردەكەن كە ژێربەژێر لەسەر پۆستەكان رێككەوتوون و نەگەڕاونەتەوە بۆ بۆچونی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە و خۆیان كەسەكانیان یەكلا كردوەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی كابینەی نوێ.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: هەر بۆیە بۆیە رەتكردنەوەی ئەو رێككەوتنە نهێنیەش لەكۆبونەوەكەی رۆژی دووشەممەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا باس لەوەكراوە كە تا ئێستا یەكێتی لەسەر كاندیدێك رێكنەكەوتووە.