04:16 - 03/11/2019
سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌ئاسمانییه‌كانى توركیا له‌هه‌رێم ئاشكراده‌بن
حكومه‌تى عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ى له هێرش و بۆردومانه‌كانى توركیا كردووه له هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، سه‌رچاوه‌ى هێرشه‌كان سێ شوێنه، كه دوو شوێنیان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، حكومه‌تى عێراق له‌رێگه‌ى زانیارى هه‌واڵگرییه‌وه بۆى ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و هێرشانه‌ى كه توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیده‌دات، له سێ شوێنه‌وه‌یه، دوو له‌و شوێنانه له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانن، به‌جۆرێك فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى توركى له‌نزیك ئامێدى و زاخۆ جێگیركراون، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ى سه‌ربازیش له ئامه‌دى باكورى كوردستانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌فڕن.
زانیارییه‌كانى حكومه‌تى عێراق كه ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌كانى چاودێرى و هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازى و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى توركیا له ئامێدى و نزیك زاخۆ جێگیركراون، ئه‌و بۆرودومانه‌ى دیار غه‌ریب-ى تێدا كوژراو ئه‌و بۆردومانه‌شى كه كرایه سه‌ر چیاى ئه‌زمڕ، له‌لایه‌ن ئه‌و فڕۆكانه‌وه بووه كه‌له‌ناو خاكى هه‌رێم جێگركراون. ئه‌و فڕۆكه گه‌ورانه‌ى بۆ بۆردومانى قه‌ندیل دێن له‌هه‌رێمى كوردستان، له ئامەدى باكورى كوردستانه‌وه دێن. ئه‌و دوو هێرشه به بۆردومانى فڕۆكه‌ى گه‌وره‌ى سه‌ربازیى نه‌كراون.
هه‌ردوو ئه‌و هێرشه‌ى كه دیار غه‌ریب ئه‌ندامى كۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌كه‌كه‌ى پێ كوژراو ئه‌و هێرشه‌ى كه له ئه‌زمڕ كرایه سه‌ر ئه‌ندامانى په‌كه‌كه‌و دوو به‌رپرسى په‌كه‌كه‌ى تێدا كوژران، سه‌رچاوه‌كه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستانه بووه، واته ئه‌و فڕۆكانه بوون كه له‌ناوخاكى هه‌رێمى كوردستانن.
حكومه‌تى عێراق زانیارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، توركیا ته‌نها سه‌ربازى نه‌هێناوه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو له ئامێدى و زاخۆ فڕۆكه‌ى جێگیركردووه، كه فڕۆكه‌ى چاودێرى و هه‌واڵگرى و هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازین و له‌وفرۆكانه‌شن، كه بۆرودمانى ئامانجى دیاریكراو ده‌كه‌ن.